بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی دراودا بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و 100 دۆلار لەسەرووی 145 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دراودا بەهای 100 دۆلار بە 145 هەزار دیناربوو، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بەرزبووەوە بۆ 145 هەزار و 500 دینار.

هاوكات بەپێی ئەو خشتە رۆژانەیەی بانكی ناوەندیی عێراق بڵاویكردووەتەوەن ئەمڕۆ بڕی 180 ملیۆن و 151 هەزار و 132 دۆلاری ئەمریكی خراونەتە بازاڕەكانی عێراقەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: بۆ دروستکردنی باجی چاودێریکردنی هەڵبژاردن سەردانمان بکەن

ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، داوا لەو لایەنانە دەکات کە دەیانەوێت چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، بۆ…
Total
0
Share