ڕۆژی جیهانیی ڕوبەڕوبوونەوەی قەڵەوی.. تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات

Lonnie and John at a doctor consult

ئەمڕۆ 4ی ئازار، ڕۆژی جیهانیی ڕوبەڕوبوونەوەی قەڵەوییە و لە ساڵی 2015ەوە ئەو ڕۆژە دیاریكراوە، بەگوێرەی ئامارێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە نزیكەی 3 ملیۆن كەس بە هۆكاری قەڵەوی گیان لەدەست دەدەن.

ئامارەكان دەریدەخەن، ساڵانە قەڵەوی لە جیهاندا لە زیادبووندایە و بووەتە كێشەیەكی تەندروستی.

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژەی بەوەكردووە، ساڵانە 2 ملیۆن و 800 هەزار مرۆڤ بەهۆی قەڵەوییەوە گیان لەدەستدەدەن.

شارەزایانی تەندروستی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، قەڵەوی كاریگەریی خراپی لەسەر جگەر و پەنگریاس و دڵ و جومگەكانی مرۆڤ هەیە، كێشە بۆ هاوسەنگی هۆرمۆنەكانیش دروستدەكات.

ئامارەكانی تەندروستیی جیهانی ئاماژەن بۆ ئەوەی، ژنان زیاتر دووچاری قەڵەوی دەبنەوە، هۆشداری ئەوەش دراوە كە تا ساڵی 2025 ژمارەی ئەو كەسانەی كێشیان زیادە و قەڵەون دەگاتە 2 ملیار و 700 ملیۆن كەس، لەكاتێكدا لە ساڵی 2016دا كەمتر لە 2 ملیار كەس بووە.

بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی قەڵەوی، چەندین سیستمی خۆراكی و وەرزشی پەیڕەو دەكرێت.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی عێراق زانیارییەك لەبارەی هەرێمەوە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك ڕونكردنەوە لەسەر دەقی پرۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی…
Total
0
Share