کێشەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستیی سلێمانی و هەڵەبجە چین و کێ لێیان بەرپرسیارە؟

هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و هەڵەبجە باس لەوە دەکەن کێشەی جدییان لە نەبوونی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان هەیە کە هۆکارەکەی خەرجنەکردنی پارەیە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، داوادەکەن ئەنجومەنی وەزیران بە خەمساردییەوە لەو کێشەیە نەڕوانێت.

دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، کێشەی کەمی و نەبوونی دەرمان لە سلێمانی کێشەیەکی جدی و گەورەیە، تا ئەم ساتە چارەسەرنەکراوە و کێشەکانیش لای وەزارەتی داراییە کە بڕیارە مانگانە بڕی پێنج ملیار دینار بۆ پارێزگاکان خەرجبکرێت بۆ دەرمان و پێداویستیی تەندروستی، ئەگەر ئەوە بکرێت چارەسەر دەبێت کە تا ئێستا نەکراوە.

لەلایەکی دیکەوە ماوەی پێنج مانگە هیچ بڕە پارەیەک بۆ دەزگای تەندروستیی پیشمەرگە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە خەرج نەکراوە.

لەوبارەیەوە شەماڵ جەبار یاوەر بەرپرسی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، کۆمەڵێک بڕیاردراوە بۆ کەمکردنەوەی خەرجی تاوەکو بتوانین خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەردەوامبن.

ئاماژەی بەوەکرد، “بە بودجەیەکی کەمکراوەوە خەریکن کارەکانیان بەڕێدەکەن بەجۆرێک بە 14 نەخۆشخانە و سەنتەری تەندروستییەوە بودجەکەیان ناگاتە بودجەی بنکەیەکی تەندروستی لە حاڵەتی ئاساییدا، کێشەکەش هەر ئەمساڵ نییە بەڵکو لە 2014وە بەوجۆرەیە، تا ئێستاش بە پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خەڵکی خێرخواز بەردەوام بووین”.

کێشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجەش کەمتر نییە لە تەندروستیی سلێمانی، لەو پارێزگایە کۆمپانیا پاککەرەوەکانی نەخۆشخانەکان وازیان لە کارکردن هێناوە لەبەرئەوەی گرێبەستی نوێیان بۆ نەکراوە و شایستەکانی پێشووشیان بۆ خەرجنەکراوە، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە باس لەوەدەکات، ماوەی پێنج مانگە کرێکارە پاککەرەوەکانی تەندروستی هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە.

دکتۆر ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بەهۆی ئەوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانی دابینکردنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی نوێنەکراونەتەوە و پارەی پێشووتریشیان لای حکومەتە و وەزارەتی دارایی خەرجی ناکات بۆیان بۆیە ئێستا تەنانەت وەڵامی داواکارییەکانیشمان نادەنەوە و لە دوو مانگی داهاتوودا کیسەی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشیمان دەبێت.

باسی لە نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی جەکی کیمیایی کرد، کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرکەوتووان بە هەوڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باشترین پزیشکی پسپۆڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران چووەتە شارەکە و ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی کە مەترسیی کوێربوونیان لەسەرە ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر بە زوویی چارەسەر نەکرێن بینایی لەدەستدەدەن.

دکتۆر ئازاد مستەفا وتی، دەرخستەی ئەو بەرکەوتووانەی چەکی کیمیاییمان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە و تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران هیچ وەڵامێکی نەداوینەتەوە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەو خەمساردییەوە لە کێسەی دەرمان و کێسە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلیمانی و هەڵەبجە نەڕوانێت.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدراڵی پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراقی دواخست

بابەتی دواتر

چین مانۆڕێكی سه‌ربازیی نوێ ئەنجام دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خواردنگەیەكی میلـلی لە کەلار سزادرا

خواردنگەیەكی میلـلی لە کەلار سزادرا و ڕاگەیاندنی قائیمقامیەت هۆكارەكەی ئاشكرادەكات. ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای کەلار دەڵێت، “لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی…
Total
0
Share