کام بەشەی مریشک بۆ خواردن تەندروستترە؟

شارەزایەکی بواری خۆراک رایدەگەیەنێت خواردنی گۆشتی مریشک لە گۆشتی سوور تەندروستترە، بەهۆی ئەوەی کەمترین رێژەی چەوری تێدایە، هەروەها لە مریشکیشدا چەند بەشێکی ئاستی چەوری بەرزە و هەندێک بەشی دیکەشی کەمترین رێژەی چەوری تێدایە.

ناتالیا سیچۆڤا شارەزای بواری خۆراک و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس دەڵێت، “بەراورد بە گۆشتی سوور خواردنی گۆشتی مریشک تەندروستترە، بەهۆی ئەوەی رێژەی چەوریی تێیدا کەمترە، لە بەشە جیاوازەکانی مریشکیشدا سنگ کەمترین رێژەی چەوری تێدایە بۆیە بە تەندروستترین بەشی مریشک هەژماردەکرێت”.

ئەو پزیشکە ئاماژە بەوەشدەکات، “ران و قاچی مریشک رێژەیەکی بەرزی چەوریان تێیدایە، کە نزیکە لەو رێژەیەی لە گۆشتی سووردایە، بۆیە وا باشترە لە ژەمی نیوەڕۆدا بخورێن و خواردنی بەشی سنگی مریشک بۆ ژەمی ئێوارە بێت”.

ئاشکراشیدەکات، بەرزترین رێژەی چەوری لە پێستی مریشکدایە، هەر بۆیە وا باشترە لە سیستمی خواردنت بیکەیتە دەرەوە”.

ئەو شارەزایە داوادەکات، گۆشتی مریشکی دەواجینەکان بە شێوەی کوڵاو یان برژاو بخورێت، بەڵام نەکرێتە خواردنێکی رۆژانە، بەڵکو لەبری ئەوە گرنگی بە خواردنی گۆشتی ماسیی بدرێت.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: بەردەوامین لە نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شار

بابەتی دواتر

لەبارەی نەوتی هەرێمەوە عێراق داوایەكی دیكە لە توركیا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share