کۆمسیۆن: ئەمڕۆ یان سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، هەژمارکردنی دەنگی ناو ئەو وێستگانەی دەنگدان کە مابوون، کۆتاییهات و ئەمڕۆ یان سبەی، ئەنجامی کۆتایی رادەگەیەندرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کۆمسیۆن دەنگەکانی ناو ئەو وێستگانەی هەژمارکرد کە مابوونەوە و هەموو ژمارەکان لەگەڵ ژماردنی دەستیی دەنگەکان، گونجاون.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێدەچێت ئەمڕۆ یان سبەی، ئەنجامی کۆتایی رابگەیەندرێت، دوای راگەیاندنیشی، ماوەی سێ رۆژ دەدرێتە لایەنەکان بۆ تانەدان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووە شەش ڕۆژییەكەی وەزارەتی پەروەردە خوێندنگا ئەهلییەكان ناگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرایدەكات، پشووە شەش ڕۆژەكەی وەزارەتەكەی بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەوە خوێندنگا ئەهلییەكان ناگرێتەوە. سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share