وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: لیستی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی بەغداد دەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی شوبات و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 23ی شوباتی 2026، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم، لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی سێشەممە، رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک زانیاریی و هەواڵی نادروست لەسەر لیستی مووچە و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە، هیچ بنەمایەکیان نییە و تێکڕایان ناڕاستن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان: داوادەکەین ڤیدیۆی شەڕەکەی هەولێر بسڕدرێتەوە

لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، داواکارییەکی ئاراستەی سەرجەم کەناڵ و سۆشیال میدیاکان کرد. لە داواکارییەکەدا هاتووە، “پاش ئەوەی…
Total
0
Share