هەرێم کەمال ئاغا: بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ ئەردۆغان چارەسەربکات

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “بە نووسراو داوامانکردووە سودانی بابەتی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ ئەردۆغان چارەسەربکات”.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “گرنگە بۆ عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی باشتر بکات، بەتایبەت لە ئێستادا کە بارودۆخی ناوچەکە ناسەقامگیرە، سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش بۆ عێراق لەوچوارچێوەیەدایە “.

هەرێم کەمال ئاغا، دەڵێت، “فراکسیۆنەکەمان لەماوەی رابردوودا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بە نووسراوی رەسمی داوامان کرد لەکاتی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیادا بۆ عێراق، سەرۆک وەزیران پرسی چارەسەرکردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ چارەسەر بخاتەڕوو”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “عێراق و تورکیا پەیوەندییەکی ئابوری بەهێز بەیەکیانەوە دەبەستێتەوە و ساڵانە بە بەهای زیاتر لە 20 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوانیاندا هەیە و هەردوو وڵات بۆ یەکتر گرنگن، هاوکات پرسی ئاسایشی ئاو، پرسە سیاسی و ئەمنییەکان و چەندین پرسی دیکە لەنێوان هەردوو سەرۆکدا تاوتوێ دەکرێن”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەغدادە و بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.

بڕیارە دواتر سەرۆک کۆماری تورکیا، سەردانی هەولێریش بکات.

 

بابەتی پێشتر

شیرینی منداڵ تووشی فرەجووڵەیی دەکات؟

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رۆژنامەنووسان: رەخنەمان لێبگرن و بە رەخنەکانتان گەورە دەبین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share