ئەو خاوەنکارانەی قەرزدارى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانن ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی کار ئەو خاوەنکارانە ئاگاداردەکاتەوە کە قەرزدارى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئاگادارى سەرجەم ئەو خاوەنکارانە دەکەینەوە کە قەرزدارى ساڵانى ڕابردووى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانن، ئێستا دەتوانن سەردانى بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بکەن و وەک کارئاسانییەک لەڕێگەى سیستمى ئەلیکترۆنیى (GKRD.KRD) زانیارییەکانیان داغلبکەن.

دەشڵێت، لەڕێگەی ئەو سیستمەوە دەتوانن تەواوى قەرزەکانیان لە ماوەى ڕابردوو بزانن و بەشێوەیەکى ئەلیکترۆنى ڕێکارەکانى پارەدان لەناو بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێبکەن.

بەستەرى سیستمى ئەلیکترۆنى: www.gkrd.krd

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکارێکى دیکەى دواخستنى بڕیارى دادگاى فیدراڵى تایبەت بە مووچە ئاشکرادەکرێت

پەرلەمانتارێکى کورد هۆکارێکى دیکەى دواخستنى فەرمان سالارییەکەى دادگاى فیدراڵى ئاشکرادەکات. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری…
Total
0
Share