تەقینەوەی بۆمبێكی جەنگی جیهانیی دووەم لە ئەڵمانیا چوار برینداری لێكەوتەوە

كێشی بۆمبەكە 250 كیلۆگرام بووە

تەقینەوەیەك لە شوێنی باڵەخانەیەكی نزیك لە وێستگەی سەرەكی شەمەندەفەر لە شاری میونخ لە باشووری ئەڵمانیا چوار برینداری لێكەوتەوە. هۆكاری تەقینەوەكە بەركەوتنی ئامێرێكی هەڵكەندن بووە بە بۆمبێكی نەتەقیووی پاشماوەی جەنگی جیهانیی دووەم.

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ڕووداوەكە دوێنێ لە شوێنی بونیادنانی باڵەخانەیەك سەر بە كۆمپانیای هێڵی ئاسنینی (دوێتچە بان) بووە و بەپێی وتەی تیمەكانی بەهاناوەچوون چوار برینداری لێكەوتووەتەوە، سیانیان برینەكانیان سوكە و یەكێكیان مەترسیدارە.

دوای تەقینەوەكە جموجوڵی شەمەندەفەر بۆ وێستگەی سەرەكیی میونخ و لەوێشەوە بۆ دەرەوە بۆ چەند كاتژمێرێك ڕاگیرا.

بەپێی میدیاكانی ئەڵمانیا كێشی بۆمبەكە 250 كیلۆگرام بووە.

یواخیم هیرمان، وەزیری ناوخۆی ویلایەتی باڤاریا پاش سەردانكردنی شوێنی ڕووداوەكە وتی، لێكۆڵینەوە دەكرێت لەبارەی هۆكاری ئاشكرانەكردنی بۆمبەكە بەر لە كاری هەڵكۆڵین.

بەشێوەیەكی گشتی لە ناوەندی شاری میونخ بەر لە كاری هەڵكۆڵین پشكنینی ورد و ڕێكخراو لە شوێنی بونیادنانی هەر باڵەخانەیەك دەكرێت، بۆ زانینی بوونی هەر جۆرە تەقەمەنییەكی سەردەمی جەنگی جیهانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەنەدا ئاسانکاری لە پێدانی مافی پەنابەرێتی لە وڵاتەکەی بۆ هاوڵاتییانی ئەم وڵاتە دەکات

حکومەتی کەنەدا بڕیاریدا رێوشوێنەکانی پێدانی مافی پەنابەرێتی بۆ هاوڵاتییانی ئێرانیی نیشتەجێی وڵاتەکەی ئاسان بکات. حکومەتی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا مانگێکی ده‌ستكردی هه‌واڵگریی ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

وسینگه‌ی چاودێریی نیشتمانیی ئه‌مریكا، له‌م هه‌فته‌یه‌دا چواره‌مین مانگی ده‌ستكردی هه‌واڵگری له‌ ته‌وه‌ری پێشتر ده‌ستنیشانكراوی بۆشایی ئاسماندا جێگیر كرد.…
Total
0
Share