وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی تاقیكردنەوەكان ڕادەگەیەنێت

دواخستنی تاقیكردنەوە بەراییەكانی بۆ 8ی ئەم مانگە ڕاگەیاندووە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ساڵنامەی تاقیكردنەوەكان بۆ ئەمساڵی خوێندنی خوێندنگا حكومی و ناحكومییەكان ڕادەگەیەنێت و تاقیكردنەوە بەراییەكانیش دوادەخات.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئازار بەپێی نوسراوی ژمارە (2016) ساڵنامەی تاقیكردنەوەكانی بۆ ساڵی خوێندنی (2021/2020) لە خوێندنگا حكومی و ناحكومییەكان ڕاگەیاند.

بەپێی نوسراوەكە گۆڕانكاری لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا كراوە بەهۆی دواكەوتنی هەندێك خوێندنگا لە خوێندنی ئۆنلاین.

هەروەها وەزارەتەكە بە نوسراوی ژمارە (2017) كە ئەمڕۆ دەرچووە دواخستنی تاقیكردنەوە بەراییەكانی بۆ 8ی ئەم مانگە ڕاگەیاندووە، جگە لە بڵاوكردنەوەی خشتەی تایبەت بە تاقیكردنەوەكان.

دەقی بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە:

 

بابەتی پێشتر
سەفین

سەفین کانەبی دەستی لە کارکێشایەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. هێزەکانی ئاسایش داعشێکیان دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share