لە دەمەقاڵێیەکدا کەسێک براکەی خۆی کوشت

کاتی گواستنەوەی بریندارەکە بۆ سلێمانی

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو برا کە یەکێکیان پیشەی پێشمەرگەیە، لە قەڵادزێ دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا درووستبووە و تەقەیان لەیەک کردووە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “کاتژمێر 7:45 خولەکی ئەمشەو دوو بریندار کە هەردووکیان بران بەناوەکانی (ئـ . م . ع) لەدایکبووی ساڵی 1991 پیشەی پێشمەرگە دانیشتووی قەڵادزێ له‌ گەڕەکی هەنارۆک، هه‌روه‌ها (ع . م .ع) لەدایکبووی ساڵی 1995 پیشەی کاسب،  گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ و دوای ماوەیەک یەکێکیان بەناوی (ئـ . م . ع) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا”.

پۆلیس دەڵێت، “بە وتەی کەسوکاریان ئەو دوو برایە لە ماڵی خۆیان بە هۆکارێکی نەزانراو دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروستبووە و دواتر بووه‌تە شەڕیان کە هەردووکیان چەکی جۆری دەمانچە و تاپڕیان بەکارهێناوە و تەقەیان لەیەکتری کردووە، شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەی مردووەکە و شوێنەواری ساچمەش بە سەر جەستەی بریندارەکەوە هەیە”.

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکراشیکردووە، “بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بریندارەکە بەڕێکرا بۆ سلێمانی و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی تەرمەکەش ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، دەستیش گیراوە بەسەر هەردوو چەکی بەکارهاتوو، دۆسییەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروشت ئەحمەد بۆ مەسرور بارزانی: تەنها لەبەر ئەوەی پارتی نەبووم، ئاسایش لە هەولێر لەسەر كار دەریكردم

سروشت ئەحمەد عەبدوڵا كوڕی ئەندامێكی زیندانەكانی رژێمی بەعسی رووخاوە لە نامەیەكدا كە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی راسپاردەیكردووە…
زیاتر ببینە

راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ وەزیری پێشمەرگە: لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی هاوکارتان دەبین

بەریتانیا لە پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 12ی کانونی یەکەمی…
زیاتر ببینە

“پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابینبکرێت”
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم ئاشكراكرا

سەرۆکی هەرێم لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی هەرێم کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لە ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هاوئاهه‌نگيى سه‌ربازی له‌نێوان…
Total
0
Share