قوباد تاڵەبانی: کۆیە بە ئانقەست لەلایەن حزبی خاوەن دەسەڵاتی هەولێرەوە پەراوێزخراوە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، کۆیە بە ئانقەست لەلایەن حزبی خاوەن دەسەڵاتی هەولێرەوە پەراوێزخراوە، بەڵام تەنیا یەکێتی دەتوانێت کۆتایی بەمە بهێنێت.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، کۆیە شاری سەرۆک مام جەلالە و مام گەورەبوو و پەروەردەبووی کۆیەیە. لەناو کۆیە و لەسەر دەستی زاناکان و خوێندەوارانی کۆیەوە دەرسی نیشتمانپەروەری و کوردایەتی و تێکۆشان و خەباتکاری فێربوو. هەربۆیە دڵنیام ئێستاش هاوشارییەکانی مام، حزبەکەی مام سەردەخەن، ئەو حزبەی کە بە سەدان گەنج و تێکۆشەری کۆیی گیانی خۆیان لەپێناو سەرخستنیدا بەخت کرد.

راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ هەڤاڵان و هاوشارییەکانی مام لە هەموو سێکتەرەکان و کۆمیتەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان جەختمکردەوە کە سەرکەوتنی یەکێتی، سەرکەوتنی کوردستانە. سەرکەوتنی یەکێتی هاوتایە بە پاراستنی هەموو دەستکەوتەکان و هەنگاونانە بەرەو سەقامگیریی زیاتر و چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەتی کێشەی بودجە و مووچە. ئەم یەکێتییەی ئێستا چاوی لە هەوڵ و هیممەتی کۆیە و کۆییەکانە، ماڵ بە ماڵ و کۆڵان بە کۆڵان بگەڕێن و یەکێتییەکەی خۆتان و یەکێتییەکەی مام سەربخەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تێدەگەین کۆیە بە ئانقەست لەلایەن حزبی خاوەن دەسەڵاتی هەولێرەوە پەراوێزخراوە، بەڵام تەنیا یەکێتییەکی بەهێز دەتوانێت کۆتایی بەم پەراوێزخستنە بهێنێت و کۆتاییشی پێ دەهێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: ئۆتۆمبێلێك بە خێراییەكی زۆر خۆی كێشا بە ژمارەیەك هاوڵاتیدا و چوار كەسی كردە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك كە شۆفێرەكەی ژن بووە بە خێراییەكی زۆر لەسەر شەقامی 100 مەتریی…
Total
0
Share