پەنتاگۆن باس لە هێرشەكانی وڵاتەكەی دەكات بۆ سەر گروپە چەكدارەكانی سەربە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، نۆ پێگەیان لە نێو خاكی سوریا لە نزیك سنووری عێراق بۆردوومان كردووە.

جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا “پەنتاگۆن” لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “هێرشەكانی ئەمدواییانەی ئەمریكا بۆ سەر خاكی سوریا كەسێكی گروپە چەكدارەكانی كوشتووە و دووانی دیكەشی بریندار كردووە”.

وتەبێژەكەی پەنتاگۆن ئەوەشی خستوەتەڕوو، “هەڵسەنگاندن بۆ ئەو پرسە دەكەین و ئەگەر زانیارییەكان گۆڕانكارییان بەسەردا بێت بە دڵنیاییەوە پێتان دەڵێم”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هێزی ئاسمانیی ئەمریكا لەو هێرشەی لەناو توانیویەتی نۆ پێگە بە تەواوی لەناوببات و زیان بە دووانی دیكەش بگەیەنێت”.

ئەو هێرشانەی ئەمریكا، بۆ سەر ئەو پێگانە بوون كە هێزە چەكدارەكانی سەربە ئێرانیان لێبووە.

لای خۆیەوە تاران سەركۆنەی هێرشەكانی ئەمریكای كردووە و بە “دوژمنكاریی نایاسایی” ناوی بردووە و ئاماژەی بەوەكردووە، “پێشێلی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەكانی كردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی كەرتی غەزە و باشووری لوبنان دەكەن

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی كەرتی غەزە و باشووری لوبنانیان دەستپێكردووە. سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانیان چەندین…
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ :تاوەکو من سەرۆکوەزیران بم ئێـ.ـران نابێتە خاوەنی چـ.ـەکی ئەتۆم

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، تاوەکو من سەرۆکوەزیران بم ئێـ.ـران نابێتە خاوەنی چـ.ـەکی ئەتۆم. بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، بەڵێن…
Total
0
Share