ئێران داوا لە ئەمریکا دەکات بەرلە گفتوگۆکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی سزاکان هەڵبگرێت

کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئازار ڕایگەیاند بۆ ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی داوا لە ئەمریکا دەکەین سەرجەم سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت.

حکومەتی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا دەیەوێت گفتوگۆکان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە دەبێت پێویستە سەرەتا سزاکانی سەر ئێران هەڵبگرێت کە لەدوای کشانەوەی یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە دۆناڵد ترەمپ بەسەریدا سەپاند.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “پێویستە حکومەتەکەی جۆ بایدن سیاسەتەکانی سەبارەت بە فشار خستنەسەر تاران بگۆڕێت کە دۆناڵد ترەمپ پەیڕەوی دەکرد، ئەگەر دەیەوێت گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەستپێبکاتەوە، یەکەم کاریش کە دەبێت بیکات هەڵگرتنی سزاکانە”.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، “هیچ گۆرانکارییەک لە ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانی ئیدارەی بایدندا نابینین سەبارەت بە فشارەکانی سەر ئێران”.

ئەم لێدوانانەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای کەمتر لە 24 دێت لە ڕەتکردنەوەی پێشنیازی کۆبوونەوەی نافەرمیی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپیدا دێت کە ئێران ڕەتیکردەوە لەگەڵیان کۆببێتەوە.

لەکاتێکدا پێشتر ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئامادەی بەشداریکردنی نوێیە لە دەستپێشخەریی و هەوڵە دیپلۆماتییەکانی پەیوەستە بە پرسی ئەتۆمی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیان: ئیسرائیل دەیویست ناڕەزایەتی لەناو خەڵکی ئێراندا دروستبکات بەڵام نەیتوانی

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل دەیویست ناڕەزایەتیی گشتیی خەڵکی ئێران دروستبکات، بەڵام ئامانجەکانی بەدینەهات. مەسعود پزیشکیان…
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی ئەمریکا هەڕەشەی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکای بۆ سەر ئێران راگەیاند و جەختیکردەوە، ئەوەی…
Total
0
Share