پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد ‘بەر لە سێ ساڵ كەسێكی كوشتووە’

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ هه‌ولێره‌وه‌ داواكراو بووە، تۆمەتبارە بە “كووشتنی كەسێك”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاندووە، “پاش ئه‌وه‌ی‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگاداركرده‌وه‌ له‌ بوونی‌‌ تۆمه‌تبارێكی‌ داواكراو كه‌ سه‌ردانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ كردووه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكردووە، “تۆمه‌تبارەكە ناوی (م، ن، ف) له‌دایكبووی‌ ساڵی 1988ە و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 405 له ‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ هه‌ولێره‌وه داواكراوه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 2017دا كه‌سێكی‌ كوشتووه”.

له ‌ئێستادا تۆمه‌تباری‌ ناوبراو به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراوه‌، دوای‌ گرتنه‌به‌ری‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ده‌شتی‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، وەك پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێكردووە‌.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

توركیا بە هەنگاوێكی ئەمریكای تووشی دڵەڕاوكێ كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share