مالكی: ئەمە دەستپێكی پێكهێنانی هەرێمە

نوری مالكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “ئەوەی لە ناسڕییە ڕودەدات، سەرەتایەكە بۆ ڕاگەیاندنی هەرێم.”

لە گفتوگۆیەكی تەلەڤیزیۆنیدا، نوری مالكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق وتی، “پیلانێك لەلایەن چەند لایەنێكی دەرەكییەوە لەئارادایە بۆ ڕاگەیاندنی هەرێمێك كە پایتەختەكەی ناسڕییە بێت.”

ڕاشیگەیاند، “ئەوەی لەپشت خۆپیشاندانەكانی ناسڕییەوە دەگوزەرێت، هەوڵێكە بۆ ڕاگەیاندنی هەرێم بەبێ ئەوەی خۆپیشاندەران ئاگاداربن، بۆیە داوایان لێدەكەین ئاگاداری ئەوە بن.”

مالكی وتیشی، “گەیشتووین بە قۆناغێك نە دەوڵەت شكۆی ماوە و نە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێبكراون.”

ماوەی هەفتەیەكە خۆپیشاندان لە شاری ناسڕییەی ناوەندی پارێزگای زیقار سەریهەڵداوەتەوە 10 كەس كوژراون و سەدان كەس برینداربوون.  سەرباری دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگار، خۆپیشاندەران گۆڕەپانەكان چۆڵ ناكەن و داوای دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری نوێ دەكەن كە دوو ڕۆژە دەستبەكاربووە.

بابەتی پێشتر

پرۆژەكەی توركیا بۆ داگیركردنی شەنگال ئاشكرادەبێت

بابەتی دواتر

خوێندنگەكان وێران بوون و وەزارەت بێخەمە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

400 هەزار كەس دادەمەزرێندرێن

وەزارەتی كار رەخساندنی 400 هەزار هەلی كاری راگەیاند و وەزیر دەڵێت، “دادەمەزرێندرێن”. ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری…
Total
0
Share