داوادەكرێت پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراك جێگیر بكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوادەكات پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی 2014، 2015 و 2016 لە پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک جێگیر بکرێت و بودجەش بۆ کڕینی دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەی هیوا تەرخانبکرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ بە نووسراوی فەرمی داوای لە لیژنەی دارایی کردووە تا پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014 ،2015 ، 2016 لە پێشنیازەیاسای هاوکاری ئاسایشی خۆراک جێی بکرێتەوە.

باسی لەوەشكردووە، داواشیکردووە بەشێک لەو پارەیە دابین بکرێت بۆ دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بەتایبەت بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە هەرێم کە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەی هەمووعێراقی تێدا دەکرێت بەبێ بەرامبەر و لە ئێستادا دەرمانی نەماوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، داواشیکردووە بەشێک لەو پارەیە دابنرێت بۆ دامەزراندنی کارمەندانی گرێبەست بەگشتی و بەتایبەت کارمەندانی گرێبەستی کاتیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەهەموو عێراقدا.

بابەتی پێشتر

فێردیناند لەبارەی سیتی گواردیۆلاوە هۆشداری بە هالاند دەدات

بابەتی دواتر

میلاكی فەرمانبەران ڕێكدەخرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share