لە کەمپی هولی ڕۆژئاوای کوردستان ئاگرکەوتەوە و سێ کەس گیانیانلەدەستدا

شەوی ڕابردوو لە کەمپی هولی ڕۆژئاوای کوردستان ئاگرێک کەوتەوە و بەوهۆیەوە دوو منداڵ و ژنێک گیانیانلەدەستدا و 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، “بەهۆی ئاگرێکەوە کە هۆکارەکەی نەزانراوە لە کەمپی هولی ڕۆژئاوای کوردستان سێ کەس گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە 30 کەسیش لە ناو کەمپەکەدا برینداربوون”.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئاگرەکە لە یەکێک لە خێوەتەکانی کەمپەکەوە تەشەنەی کردووە لە بەشی چوارەمی کەمپەکەدا و گەیشتووە بە بەشەکانی دیکەی کەمپەکە.

سەبارەت بە هۆکارەکەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ هیچ هۆکارێکی ئاشکرا نەکردووە و دەڵێت، “تاوەکو ئێستا زانیاری نییە لەسەر ئەوەی کە هۆکاری ئاگرەکە کێشەی تەکنیکی بووە یان شانەی تیرۆریستیی ناو کەمپەکە ئەو کارەیان ئەنجامداوە.

ڕوانگەی سوری باسی لەوکردووە کە لەسەرەتای ساڵی 2021ەوە ئامارەکانی مردن بەرزبوونەتەوە لەناو کەمپەکەدا ئەویش بەهۆی ئاڕاستەکردنی موشەک بۆ کەمپەکە لەلایەن داعشەوە یان بەکارهێنانی ئامێرەکانی وەک چەقۆ و بڕەرەکانی دیکە لەناو کەمپی هولدا.

ڕاشیگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 22 تاوانی کوشتن لەناو کەمپەکەدا ڕوویانداوە کە 13 حاڵەتیان لە مانگی کانونی دووەم و نۆ حاڵەتیشیان لە مانگی شوباتدا بووە.

کەمپی هول دەکەوێتە دەوروبەری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان و لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە چاودێری دەکرێت، ئەو کەمپە بەشێکی زۆر لە پاشماوەکانی داعش و خێزان و منداڵەکانی ئەو گروپەیان تێدا نیشتەجێکراوە کە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتانی جیهانیان تێدایە.

بابەتی پێشتر

بایدن: دووشەممە ڕاگەیەنراوێك لەبارەی سعودیە بڵاودەكەینەوە

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی تۆماتبارێکی دەستگیرکرد بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ڕایگەیاند تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە فێڵ و بەناوی ڕێکخراوەوە پارەی لە کەسوکاری شەهیدان وەرگرتووە.…
Total
0
Share