گڕی خۆپیشاندانەكانی ناسڕیە گەیشتە بەغداد

پاش بەردەوامیی خۆپیشاندانەكانی ناسڕیە كە قوربانییان بەدواداهاتووە، بۆ پاڵپشتیی خۆپیشاندەرانی ئەو شارە لە بەغدادی پایتەختی عێراق دەیان كەس گردبوونەوە.

چەند سەرچاوەیەك بە میدیاكانی عێراقیان وتووە، ئەمشەو 27ی شوبات، دەیان خۆپیشاندەر ڕویان لە گۆڕەپانی عەدن لە باكووری بەغداد كردووە، وەك پاڵپشتییەك بۆ خۆپیشاندانەكانی شاری ناسڕیە و پارێزگای زیقار.

هەریەك لە پارێزگاكانی كەربەلا و بابل و واست و دیوانیە وەك پاڵپشتییەك لە خۆپیشاندەرانی ناسڕیە ئەمڕۆ ڕژانە سەر شەقام.

بەگوێرەی زانیاریی میدیا عێراقییەكان، شەش ڕۆژە خۆپیشاندان لە ناسڕیە ناوەندی پارێزگای زیقار بەردەوامی هەیەوە بەهۆیەوە تا ئێستا نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكەش بریندار بوون.

هەرچەندە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە گۆڕینی پارێزگاری زیقار كە داواكاریی خۆپیشاندەرانی ئەو پارێزگایە بوو، بەڵام ئەو هەنگاوە هیچی لە توڕەیی خۆپیشاندەران كەمنەكردەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی سكای نیوز، بە نێوەندگیریی ڕیش سپییەكان و سەرۆك عەشیرەتەكانی ئەو پارێزگایە، ئەمشەو خۆپیشاندەران بۆ ماوەی یەك هەفتە خۆپیشاندانەكانیان هەڵپەساردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، كازمی بڕیاریداوە لیژنەیەك پێكبهێنێت بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكانی ناسڕیە و لەماوەی سێ ڕۆژدا دەبێت لیژنەكە دەرئەنجامیان هەبێت.

 

بابەتی پێشتر

ئێران پێشانگایەک بۆ کەلوپەلەکانی لە سلێمانی دەکاتەوە

بابەتی دواتر

چیرۆکی ئەو دوو پیاوەی 75 ساڵە هاوڕێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە بەغداد ڕوویدا

تەقینەوەیەك لە ناحیەی قادسیە لە بەغداد ڕوویدا كە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی باڵیۆزخانەی ئوسترالیای لە بەغداد كردووەتە ئامانج. میدیاكانی عێراق…
زیاتر ببینە

عەلی رەشید: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە…
زیاتر ببینە

پلاسخارت و هادی عامری كۆبوونەوە

نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتحدا كۆبووەوە و دۆخی عێراقیان تاوتوێكرد. ئەمڕۆ پێنجشەممە جێنین پلاسخارت نوێنەری…
Total
0
Share