فوئاد حسێن بە چەند پەیامێکەوە لە سعودییەوە خۆی گەیاندە تاران

دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی سعودییەی کردبوو، بەیانی ئەمڕۆ 27 شوبات گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبوویەوە.

میدیا ئێرانییەکان ئاشکرایان کردووە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، کۆبووەتەوە و چەند پرسێکی هەنوکەیی و ناوچەی تاوتووێ کراوە.

دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەلی شەمخانی، فوئاد حسێن لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوویەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ئەمنیەتی ناوچەکە و ڕۆڵی هەردوو وڵات لە گۆڕانکارییەکاندا باسی لەبارەوە کراوە.

ئەگەرچی میدیا ئێرانییەکان باسیان لە هیچ پەیامێکی سعودی نەکردووە بۆ ئێران، بەڵام گەشتی فوئاد حسێن ڕاستەوخۆ دوای گەڕانەوەی لە سعودییەوە بۆ ئێران چەند خوێندنەوەیەک هەڵدەگرێت کە یەکێک لە ئەگەرەکان پرسی پەیوەندی ئێران و سعودیەیە بە نێوەندگیری عێراق.

سەردانی فوئاد حسێن بۆ تاران دووەم سەردانیەتی بۆ ئێران دوای ئەوەی وەک وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دەستبەکاربوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێكس بەرامبەر پارە
پێشێلكارییەكانی نێو بەندیخانەكانی ژنان لە ئێران ئاشكرادەكرێن

ئەو پێشێلكارییانەی لە بەندیخانەكانی ئێراندا بەرامبەر ژنان دەكرێت، لەوانە دەستدرێژیی سێكسی و لێدانی جەڵد و ناچاركردنی بەندكراوان بە…
زیاتر ببینە

هەسەدە: هێزەکانمان، یەپەگە و یەپەژە، پێنج هێرشی چـ.ـەکدارانی دیمەشقمان پووچەڵکردەوە

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایدەگەیەنێت، هێزەکانمان، یـ.ـەپـ.ـەهە و یـ.ـەپەژە، پێنج هێرشی چـ.ـەکدارانی دیمەشقمان لە کۆبانێ پووچەڵکردەوە و ئەم زیانانەیان…
زیاتر ببینە

توركیا ساڵی ڕابردووی بە هەڵاوسان كۆتاییپێهێنا و ساڵی نوێی بە بەرزكردنەوەی نرخ ‏دەستپێكرد

پێشبینییەكان بۆ بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە توركیا ڕاست دەرچوون، لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەكە بەراورد بە…
Total
0
Share