عێراق.. بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە باشووری عێراق بۆمبێكی چێندراو كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانانی كردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی هەواڵێكی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕۆ شەممە 27ی شوبات، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاندووە، “لە ڕێگای خێرای دیوانیە، لە باشووری عێراق، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، “نازاندرێت ئەو بۆمبە كێ دایناوە و زیانی گیانی بەدواوە نەبووە”.

چەند مانگێكە، بە ئامانجگرتنی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان دووبارە دەبێتەوە و تا ئێستاش چارەسەری ئەو پرسە نەكراوە.

لەلایەكی دیكەوە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هێزەكانی ئەمریكای لە عێراق خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، بەتایبەت لە بنكەی سەربازیی (بەلەد) وەك ئەوەی كەناڵی (فۆكس نیوز) لەسەر زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردووەتەوە

بابەتی پێشتر

لاوتارۆ بەرشلۆنە و مێسی تووشی شۆک کرد

بابەتی دواتر

پادشای باسکە توندترین وەڵامی زڵاتان دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share