تەرمی گەنجێك بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە

تەرمی گەنجێك بە سەربڕدراوی لە ناحیەی باشیك-ی سەر بە قەزای شێخان دۆزرایەوە.

یەكێك لە كەسوكاری گەنجەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، گەنجەكە ناوی عەدنان نەشوان سلێمان-ـە و تەمەنی 17 ساڵە، دوای چوونەدەرەوەی لە ماڵەكەیان لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە بێسەروشوێن بووبوو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمەكەی لەناو باخێكدا لە گوندی ئۆمەر قەپچی لە سنووری ناحیەی باشیك دۆزراوەتەوە.

پەیامنێرمان لە پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، تەرمی قوربانییەكە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكیی دادیی موسڵ و تا ئێستا كەس بەتۆمەتی كوشتنی دەستگیرنەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: لە دەرەوەی سنوورەكانی هەسەدە داعشییەكان دەپارێزرێن و ‏دەخزێنرێنە گروپە چەكدارەكانەوە

مەزڵوم عەبدی بە گوومانەوە لە شوێنی كوژرانی بەغدادی و جێگرەوەكەی دەڕوانێت، دەڵێت، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە داعش لە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زۆربەی كێشە تەكنیکییەکانی دانەغاز چارەسەركراون

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی دانەغاز چارەسەرکراون. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share