هاتوچۆی زاخۆ: ژمارەیەک کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای دهۆک – زاخۆ جێگیردەکرێت

ژمارەیەک کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای دهۆک – زاخۆ و چەند شوێنێکی دیکە جێگیردەکرێن و هاتوچۆی زاخۆش هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی زاخۆ رایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کە لەمانگی داهاتوودا ژمارەیەک کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای دهۆک – زاخۆ جێگیردەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەدیاریکراوی کامێراکان لە رۆژی 15ی مانگی نیساندا جێگیردەکرێن و لەسەر چەند رێگایەک دادەنرێت، لەوانە: رێگای دهۆک –زاخۆ و رێگای سەرەکی تونێلی گەلی زاخۆ – فلکەی سحێلا.

ئەوەشی خستەڕوو، خێرایی رێپێدراو لەو رێگایانەدا بۆ ئۆتۆمبێلی ئاسایی 100 کیلۆمەترە و بۆ بارهەڵگەر بریتییە لە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: هاوپەیمانیی کەرکوک تایتڵی بەیەکەوە كاركردنەمانە بۆ بەهێزترکردنی ئیرادەی نەتەوەکەمان

ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایگەیاند، هاوپەیمانیی کەرکوک تایتڵی بە یەکەوە كاركردنەمانە بۆ بەهێزترکردنی…
زیاتر ببینە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: بۆ بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار چاوەڕوانی ئەنجومەنی دادوەری دەكەین

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە بابەتی ئازادكردنی مەرجدار ڕایگەیاندووە، “جێبەجێكردنی بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار لەئەستۆی…
Total
0
Share