سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی كنگر

وەرزی دەركەوتن و پێگەیشتنی كنگر دەستیپێكرد كە لە ساڵانە لە كۆتایی وەرزی زستاندا ئەو خۆراكە ڕووەكییە لە كەژ و كێو و دەشتەكانی كوردستاندا بەشێوەیەكی خۆرسك دەڕوێت.

چەندین توێژینەوەی زانستی و بواری خۆراكناسی، سوودەكانی كنگریان ئاشكراكردووە كە بە چەندین پێكهاتەی خۆراكی دەوڵەمەندە و خواردنی جگە لە چێژەكەی، سوودێكی زۆر بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت.

دیارترین سوودەكانی خواردنی كنگر:-

كنگر رێژەیەكی بەرزی ئاسن و پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت و ئەوەش وادەكات خواردنی سوودی هەبێت بۆ كەمخوێنی.

بوونی ریشاڵێكی زۆر لە كنگردا، دەیكات بە خۆراكێكی بەسوود بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ لە قەبزی.

كنگر ڕێژەی چەوریی زۆر كەمە و هەندێك دەڵێن بێچەورییە و خواردنی یارمه‌تیدەرە بۆ دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێندا.

یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شه‌کر لە خوێن دا دەدات و بەسوودە بۆ‌ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌کره‌یان هه‌یه‌.

خۆراكناسان دەڵێن، خواردنی كنگری فرێش بە كوڵاوی دژی سەرهەڵدانی خانەی شێرپه‌نجەییە.

كنگر رۆڵی هەیە لە كاراكردنی سیستمی به‌رگریی له‌ش.

كنگر ڤیتامینەكانی سی، بی و كەی لەخۆدەگرێت و سوودێكی زۆر بە پێست و قژ دەگەیەنێت.

خواردنی كنگر مرۆڤ لە توشبوون بە‌ نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و نه‌خۆشیی گیرانی خوێنبه‌ره‌کان دەپارێزێت.

بوونی كالیسیۆم لە كنگردا، مرۆڤ له‌ نه‌خۆشیی ئێسکەنەرمە دەپارێزێت.

زۆرخواردنی كنگر بەسوودە بۆ دابه‌زاندنی کێشی زیادەی له‌ش.

خواردنی كنگر بەتایبەت بە كوڵاوی نەك بە سووراوەكراوی، پارێزگاری دەكات له‌ ته‌ندروستیی گورچیله‌ و میزڵدان و میزەڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌هۆی ئۆمیكرۆنه‌وه‌ ڕاناگرین

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیى ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوە، به‌غداد پلانی ڕاگرتنی گه‌شتەكانی فڕۆكه‌وانی نییه‌.…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی كارتی ڤاكسین وەك مەرجی ڕاییكردنی مامەڵە دیاریدەكات

هەر بازرگان و خاوەنكارێك كارتی ڤاكسینی پێنەبێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانییەوە مامەڵەی بەڕێناكرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە…
Total
0
Share