ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم و عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری کورد لە هەولێر کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بایدەمیر ڕایگەیاند، هەموو کوردێک ئومیدی بە هەرێمی کوردستان هەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆبوونەوەکە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، “لەو دیدارەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری کورد، جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد کراوەتەوە لە پێناو پاراستنی مافە ڕەواکانیدا”.
عوسمان بایدەمیر پشتیوانیی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، کە جێی ئومێدی گەلی کوردە و پێویستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان پشتیوانیی بکەن.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی عوسمان بایدەمیری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خەبات و تێکۆشانیدا لە پێناو گەلی کوردستان.