ئینتەر ئیتاڵیا و ئەوروپا داگیر دەکات

هەوڵەکانی ئیدارەی یانەی ئینتەر میلان بۆ کڕینی هێرشبەران بەردەوامە، چاوەڕوان دەکرێت وەرزی داهاتوو ببنە خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبردن.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت ئاشکرای کردووە، کە لە یەک کاتدا جوسێپی مارۆتای بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی ئینتەر میلان هەوڵەکانی بە ئاراستەی ڕۆمێلو لوکاکوی بەلجیکی و پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی دەستپێکردووە، هەروەها ڕێگریشی لە فرۆشتنی لاوتارۆ مارتینێز کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، وەرزی داهاتوو ئینتەر بە هێڵی هێرشبەری (دیبالا، لاوتارۆ، لوکاکو) لە توانایدا دەبێت ناسناوە ناوخۆیییەکانی ئیتاڵیا مسۆگەر بکات، هەروەها کێبڕکێی بەهێز بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات.

دیبالا پەیوەندیی لەگەڵ یوڤانتۆس کۆتایی هاتووە، هەروەها لوکاکو لە چێڵسی بەختەوەر نییە و زۆرینەی سەرچاوەکان ئاماژەیان بە ڕێککەوتنی نێوان ئینتەر و یانە ئینگلیزییەکە کردووە تایبەت بە گواستنەوەی بۆ خولی ئیتاڵیا.

بابەتی پێشتر

سۆمۆ: خواست لەسەر نەوتی عێراق لە بازارەكانی ئەوروپا زیادیكردووە

بابەتی دواتر

ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی نۆی بنەڕەتی ڕاگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێنج یارییە مێسی ڕۆڵی نییە

لیۆنێل مێسی-ی ئەرجەنتینی بۆ جاری پێنجەم لەسەریەك نە گۆڵی تۆماركرد، نە گۆڵیشی دروستكرد. لیۆنێل مێسی تەنها یەك گێم…
Total
0
Share