سوپای قەرەباغ لە بەرانبەر سوپای ئازەربایجان دا كشایەوە

فگرام بوگۆسیان، سكرتێری ڕۆژنامەوانیی سەرۆكی قەرەباغ ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “لە هەندێك بەرەی شەڕدا و وەك تاكتیكێكی سەربازی، هێزەكانیان كشاونەتەوە، بۆ ئەوەی زیانی ناپێویستیان پێنەگات و زیانی زیاتر بە دوژمن بگەیەنن.”

وتیشی، “سوپای قەرەباغ زیرەكانە شەڕەكان بەڕێوەدەبات و ئەو ڕۆژە دوور نییە كە تیایدا دوژمن “سوپای ئازەربایجان” هێزەكانی دەكشێنێتەوە.”
لای خۆیەوە ئیلهام عەلییڤ، سەرۆكی ئازەربایجان ڕایگەیاند، “قەرەباغ خاكی ئازەربایجانە و دەبێت بەدەستیبهێننەوە و بەڵێنی دا ئەو كارە بكات.”
لە وتارێكی تەلڤیزیۆنییدا سەرۆكی ئازەربایجان وتیشی، “پێویستە ئەرمینیا خشتەیەك بۆ كشاندنەوەی هێزەكانی بخاتەڕوو، لەبەرامبەر ڕاگرتنی شەڕدا.”
عەلییڤ باسی لەوە كرد كە وڵاتەكەی “30 ساڵە هەوڵی بەدەستهێنانەوەی قەرەباغ دەدات وەك بەشێك لە خاكی ئازەربایجان”، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین جار داوایكردووە سزا بەسەر ئەرمینیا دا بسەپێندرێت، بەڵام كەس گوێی بە داواكانیان نەداوە.
هاوكاتی ئەم هەواڵانە، وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ڕایگەیاند، “سوپای ئازەربایجان “ستیپانەكارت”ی پایتەختی قەرەباغ بە چڕی بۆردوماندەكات
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی ئیسرائیل: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 192 کەس برینداربوون

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 192 هاوڵاتیمان بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە برینداربوون. وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share