لیرەی توركی بەرامبەر دۆلار دابەزینێكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە

بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار، بەجۆرێك دابەزیوە كە ماوەی سێ هەفتەیە دابەزینی وای بەخۆیەوە نەبینیوە، هۆكارەكەشی بۆ زاواكەی ئەردۆغان دەگەڕێندرێتەوە.

هەرچەندە دوێنێ سێشەممە لە كاتی داخستنی بازاڕ یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە 7.11 لیرە، بەڵام ئێستا لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە یەك دۆلار بەرامبەرە بە 7.17 لیرە.

بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی ئەلعەرەبییەی سعودی، هۆكاری داڕمانی لیرەی توركی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا بەرگری لە بەرائەت ئالبەیرەق، پارێزگاری پێشووی بانكی ناوەندی توركیا دەكات كە زاوای خۆیەتی.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی سیاسەتە داراییەكانی زاواكەی ئەردۆغانەوە بەهای ئەو دراوە بە تەواوی دابەزیوە.

یەكێك لەو هەنگاوانەی زاواكەی سەرۆككۆماری توركیا جێبەجێیكرد فرۆشتنی 130 ملیار دۆلاری ئەمریكی بوو بۆ پاڵپشتیكردنی لیرە، بەڵام هەنگاوە دەرئەنجامێكی پێچەوانەی هەبوو.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا بووەتە کابوسی یانەی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوو.. ژمارەی توشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادیان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share