هەڤاڵ ئەبوبەکر: هیچ پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە سلێمانی نییە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، “هیچ پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە سلێمانیدا نییە”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو کێوماڵانەی کە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سەر بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم کردویەتی، هیچ پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە سلێمانیدا نییە.

وتیشی، ئەو شوێنانەی لە سلێمانیدا هەن گۆڕەپانی تایبەتن بە دروستکردنی ئەو سێ جۆری بەنزینەی کە لە بەنزینخانەکاندا دەفرۆشرێن.

باسی لەوەشکرد، سلێمانی تاکە پاڵاوگەی بەرهەمهێنانی بەنزینی سەوزی هەیە کە بەتەواوی لەگەڵ بنەما ژینگەییەکاندا هاوتەریبە.

بەپێی بەدواداچوونی رێکخراوە ژینگەییەکان، ژینگەی سلێمانی لە هەولێر و دهۆک پاکترە و رێژەی سەزایی لە شارەکەدا لە ئاستێکی بەرزدایە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share