لە سلێمانی زیادەڕۆییەکانی سەر شەقام و شۆستەکان لادەبرێن

لە شاری سلێمانی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەر شەقام و شۆستەکان دەستپێدەکات، لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆیی شارەوانیی شارەکە وادە و چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵمەتەکە ئاشکرا دەکات.

عوسمان عارف، لێپرسراوی بەشی زیادەڕەویی شارەوانیی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵمەتێک دەستیپێدەکەین و لە سەرجەم شەقامەکانی سلێمانی زیادەڕۆییەکان لادەبەین.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئامانجی ئەو کارە رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکانە، رۆژانە هاوڵاتیان سکاڵا تۆمار دەکەن، زیادەڕۆییەکان ئاستەنگ بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران دروستدەکەن، هاوکات سیمایەکی ناشارستانی هەیە و رووداوی گیان لەدەستدانی هاولاتیانیشی لێکەوتووەتەوە، نوسراومان لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانی و داواکاریی گشتی سلێمانی نوسراومان پێگەیشتووە و ناکرێت کەمتەرخەمی لە لابردنی ئەو زیادەڕۆییانە بکەین.

پەیوەست بە چۆنیەتی لابردنی زیادەڕۆییەکان و وادەی دەستپێکردن بە پرۆسەکە، عوسمان عارف، وتی، هەرکاتێک یەکە کارگێڕییەکان بڕیاری دەستپێکردنیان دەرکرد تیمەکانی ئێمە ئامادەن، دوکاندارەکان ئاگادار دەکرێنەوە بەلابردنی کاڵاکانیان، ئەگەر پابەند نەبن بۆ ماوەی هەفتەیەک دوکانەکەیان دادەخرێت و بەڵێننامەی پابەند بوونیان لێوەردەگیرێت.

بەپێی بڕیاری شارەوانی سلێمانی، هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر شەقامەکان دەوەستن میوە یان بەنزین دەفرۆشن، مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەیان لێدەسەندرێت و بەبڕی 300 بۆ 350  هەزار دینار سزا دەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارە لە كەسوكاری خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندندا دەدرێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی وەرگرتنی پارە لە كەسوكاری خوێندكاران لە ناوەندەكانی خوێندن بە مەبەستی…
Total
0
Share