پێدانی کارەبای نیشتیمانی ئاسایی دەبێتەوە

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، پرۆسەی چاکسازیی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە كە پرۆسەی چاکسازیی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە رۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.

ئاشکراشیکرد، پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: هەشت حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆماركراوە

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، تائێستا هەشت حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە و دەشڵێت، رێككارەكان توندوتۆڵ كراوە. سامان…
Total
0
Share