“ئێران لەڕێی بەنداوێكەوە دیالە وشك دەكات”

ئێران سەرقاڵی دروستكردنی بەنداوێكە لە سنووری وڵاتەكەی لەگەڵ دیالە، بەرپرسێكی ئەو پارێزگا عێراقییەش دەڵێت، بەو كارەی ناوچەیەكی زۆری دیالە وشك دەبن.

مازن خوزاعی، بەڕێوبەری ناحییەی قەزانییە لە پارێزگای دیالە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردووە، “ئێران بەمدواییانە سەرقاڵی دروستكردنی بەنداوێكە بە لە ‘وادی حەران’، كە لە سنووری نێوان ئێران و دیالەیە”.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشكردووە، “دروستكردنی ئەو بەنداوە سەرەتای قەیرانی ئاو دەبێت و زیاتر لە 50%ی دانیشتووانی مەندەلی و قەزانییە دووچاری بێ ئاوی دەبنەوە و بەتایبەت ئاوی خواردنەوە”.

بەڕێوبەری ناحەیی قەزانییە ڕاشیگەیاندووە، “بەو هەنگاوەی ئێران دەیان هەزار دۆنم زەوی كشتوكاڵی و لەناودەچن و ئاو لە كۆگای ئاویی بەنداوەكانی مەندەلی و قەزانییە دەبڕێت”.

بەرپرسەكەی دیالە داوای لە وەزارتی سەرچاوەكانی ئاو و دەرەوەی عێراق كردووە، “دەست بۆ ئەو بابەتە ببەن و چارەسەرێك بۆ ئەو قەیرانە بدۆزنەوە كە بەهۆی بەنداوە ئێرانییەكەوە دروست دەبێت”.

دیالە پارێزگایەكی عێراقە و سنوورێكی دوورودرێژی لەگەڵ ئێراندا هەیە، پێشتریش بەهۆی ئەو بەنداوانەی ئێران دروستی كردوون، ئاوی لە ڕووباری ئەڵوەند بڕیبوو.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. لە شاری تەكساس تەقینەوەیەكی گەورە ڕویدا

بابەتی دواتر

بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریكا یاری بە نرخی نەوت دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share