ئامۆزاكەی سەدریش لە كاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كشایەوە

کاندیدەكەی سەدر بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کشانەوەی خۆی لە كاندیدبوون بۆ ئەو پۆستە ڕاگەیاند.

جەعفەر سەدر، كە دەكاتە ئامۆزای موقتەدا سەدر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، کاتێک داواکارییەکەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لە حکومەتی نوێی عێراقدا پەسەندکرد هۆکارەکەی ئەوەبوو کە باوەڕی بە پڕۆژە “چاکسازی و نیشتیمانییەکەی” ڕەوتەكەهەبووە.

بۆیە دەڵێت، ئێستا کاتی داوای لێبوردن و کشانەوەیە لەو بەرپرسیارێتیە.

جەعفەر سەدر كە ئێستا لە بەریتانیایە و باڵیۆزی عێراقە لەو وڵاتە، سوپاسی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر و هاوپەیمانیی “ڕزگاری نیشتیمانی” دەکات کە متمانەیان بە تواناکانی هەبوو تا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدیان کرد.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نامەی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدری پەسەندكرد.

بابەتی پێشتر

دوای هۆشدارییەکانی چین نرخی نەوت دابەزی

بابەتی دواتر

مردنی لەناکاوی زاناکانی ئێران بەردەوامە.. زانایەکی بواری ئاسمانیش گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share