دوو پشتێنەی سەوز بە چواردەوری هەولێردا دروست دەكرێن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، بەپێی ماستەرپلانێکی ستاندارد پشتێنەی سەوزای بە دەوری شارەکاندا دروست دەکرێت و لە سەرەتادا دوو پشتێنەی سەوز بە دەوری شاری هەولێردا دروست دەکرێت.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ” شاری هەولێر دوو پشتێنەی سەوزایی بۆ دیاری كراوە و هەر یەك لەو پشتێنە سەوزاییانەش ماستەرپلانی خۆی هەیە و بەگوێرەی ئەو رێكارەی دانراوە، جێبەجێ دەكرێن”.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاشیگەیاند، ” ئەمە تەنیا بۆ شاری هەولێر نییە، بەڵكوو هەموو شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش بەگوێرەی ئەو ستراتیژییەی دامانناوە، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە پارێزگەكان راسپێردراون كە ماستەرپلانی تایبەتی بۆ دەستنیشانكردنی ئەو رووبەرە سەوزاییانەی كە هەیە دابنێن. هەروەها بەراوردكردنی ئەو ڕووبەرە سەوزاییانە لەگەڵ ئەو ستاندەردەی كە پێویستە هەر شار و شارۆچكەیەك هەیبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی 3ی هەولێر: سووکایەتیکردن بە مووچەخۆران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “سووکایەتیکردن بە مووچەخۆران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە”. ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share