بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە دڵەوە نیگەرانبووم بە کۆچی دوایی بەڕێز ساڵح موسلیم

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە، بڵاوکردەوە.

دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

لە دڵەوە نیگەرانبووم بە کۆچی دوایی بەڕێز ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە).

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، هەڤاڵانی پەیەدە و کەسوکاری سەربەرزی کۆچکردوو دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

بەڕێز ساڵح موسلیم، وەک یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆڵی لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا بەرچاو بوو و پەیوەندیی بەهێزی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان.

ڕۆحی هەڤاڵی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبێت، خوای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەڵەبجە: ئەو کەسانەی ناویان وەک دامەزراوی گرێبەست گەڕاوەتەوە سەردانمان بکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ئەو کەسانەی ناویان وەک دامەزراوی گرێبەست گەڕاوەتەوە، رۆژی پێنجشەممە سەردانیان بکەن. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری…
Total
0
Share