دەزگای ئاسایشی هەرێم: چەند کەسێکمان بەتۆمەتی تەقەکردن لە هێمن مامەند دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، توانییان بکەرانی رووداوی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس (هێمن مامەند) دەستگیربکەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی 2ـی 9ـی 2025، رۆژنامەنووس و چالاکوان (هێمن مامەند) لە گەڕەکی عەقاریی شاری سلێمانی، لەلایەن دوو کەسی ماتۆڕسوار کە دانیشتووی هەولێر-بنەسڵاوەن، بە ناوەکانی (ش، ر، م، س) و (س، ه، ر، م) درایە بەر دەستڕێژیی گوللە و بە دوو فیشەک بریندارکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر ئەم رووداوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (31/406) لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارانی رووداوی تەقەکردنەکە دەرچووە و بەپێی بەڵگەکان، ئەندامانی تیمەکەیان دەستگیرکراون و دوو تۆمەتباری دیکە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکە، بەرەو پارێزگای هەولێر هەڵاتوون.

دەشڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کۆی پیلانەکەیان بەرنامە بۆ داڕێژراوبووە بۆ تاوانێکی رێکخراو، مەبەستیان تیرۆرکردنی چالاکوان و رۆژنامەنووس (هێمن مامەند) بووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم باس لەوەشدەکات، لە داهاتوودا وردەکاریی پیلانەکە و زانیاری لەسەر بکەرانی ئەم هەوڵی تیرۆرکردنە، بۆ رای گشتی دەخرێتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک لە سوید لەبارەی شەڕی 10ساڵەی مافیاکانەوە دۆکیومێنتارییەک بەرهەمدەهێنێت

کاروان فەرەج، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی باشووری کوردستان دۆکیومێنتارییەک لەسەر شەڕی بەردەوامی گروپە مافیاکانی سوید بەرهەمدەهێنێت، کە ماوەی 10 ساڵە…
Total
0
Share