لە عێراقەوە هاوکاری گەیەندرایە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، هاوکاریی گەیاندە زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ژێر رێنمایی ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، سێ هەزار سەبەتەی خۆراک، پێداویستیی پاکوخاوێنی و کەلوپەلی ماڵان، بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشکرا، کە لە لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەپەلەکانی وەزارەتەکەیە بۆ پاڵپشتیکردنی زیانلێکەوتووان و دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆیان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share