یەكێك لە دوایین بڕیارەكانی ترەمپ تایبەت دەبێت بە عێراق

سەربازانی ئەمریكا

فەرماندە ئەمریكییەكان پێشبینی دەكەن دۆناڵد ترەمپ لەم هەفتەیەدا فەرمانێك دەربكات بۆ دەستكردن بە كشانەوەی زیاتری هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق و ئەفغانستان، بەر لە جێهێشتنی پۆستەكەی لە 20ی كانونی دووەمی داهاتوو.

سایتی سی ئێن ئێن ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە، پەنتاگۆن ئاگاداكردنەوەیەكی ئاراستەی فەرماندەكانی كردووە بۆ پلاندانان بۆ كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا بۆ 2500 سەرباز لە ئەفغانستان و 2500 لە عێراق تا 15ی كانونی دووەم.

لەئێستادا نزیكەی 4500 سەربازی ئەمریكی لە ئەفغانستان و سێ هەزار لە عێراقدا هەن.

هەنگاوەكە پێچەوانەیە لەگەڵ پێشنیاری فەرماندە سەربازییەكان كە پێشتر جەختیانكردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە هەر كشانەوەیەكی زیاتر مەرجدار بێت، دۆخی ئێستاش كشانەوەی زیاتر ناخوازێت.

لە 10ی ئەیلولی ڕابردوو جەنەڕاڵ كینیس ماكنزی، فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، ژمارەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بۆ سێ هەزار سەرباز كەمدەكرێتەوە و ئەوەش بووە گەورەترین هەنگاو كە ئیدارەی ئەمریكا لە ساڵی 2016وە بۆ كەمكردنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق بینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاگەیەندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەسڕەوە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمڕۆی بەسڕەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت، “تەقینەوەكە لەڕێگەی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە كراوە”. شانەكە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە واشنتن لەگەڵ رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ خاتوو ئەلیزابێس ریچارد، رێكخەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی…
Total
0
Share