وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای شەفافیەت لە چین و پابەندبوون لە ئێران دەكات

ئانتۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانیی وڵاتەكەی نیشاندەدات لەبارەی بەرهەمهێنانی چەك لەلایەن چین و داوای شەفافیەت دەكات، داواش لە ئێران دەكات پابەندی ناوەرۆكی ڕێككەوتنی ئەتۆمی بێت.

ئانتۆنی بڵینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات وتی، “ئەمریكا و هاوپەیمان و هاوبەشەكانی، داوای شەفافیەتی زیاتر دەكەن لەبارەی بەرنامە مەترسیدار و توڕەكەی چین بۆ گەشەپێدانی چەك”.

بڵینكن، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا لە كۆنگرەی جنێف بۆ داماڵینی چەك كە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بەڕێوەدەبرێت، نیگەرانیی وڵاتەكەشی نیشاندا لەبارەی بەرنامەكانی وڵاتی چین لەبواری بەرهەمهێنانی چەكدا.

دەربارەی ئێرانیش وەزیرەكەی ئەمریكا داوای لە بەرپرسانی وڵاتەكە كرد پابەندی بەڵێنە نێودەوڵەتییەكان و ڕێككەوتنەكان بن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.

وتیشی، “پێویستە كاربكرێت لەسەر چارەسەری هەڵسوكەوتەكانی ئێران كە هۆكاری تێكدانی سەقامگیری هەرێمایەتییە لەنێویشیاندا پەرەپێدانی موشەكی بالیستی”.

بڵینكن دوپاتیشیكردەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكان لەگەڵ هێزە جیهانییەكان كاردەكات بۆ هەماهەنگیكردن بەمەبەستی داماڵینی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران و ئاماژەی بەوەشكرد كە كاردەكرێت بۆ درێژكردنەوە و بەهێزكردنی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

عێراق.. دابەشكردنی موچە دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

سیناتۆرێكی ئەمریكی باس لە هێرشە موشەكییەكانی ناوخۆی عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share