باڵیۆزێکی ئیتاڵی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کوژرا

باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات لەلایەن جەند چەکدارێکەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆ کاتێک کوژراوە کە لە شاری کینشاسا کۆمەڵێک چەکدار دەستڕێژی گولـلەیان لە کاروانێکی بەرنامەی دابەشکردنی خۆراکی جیهانیی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسە فەرنسییەکە لۆکا ئەتاناسیۆ، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆی دیموکرات دوای ئەوە برینداربووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.

لۆکا ئەتاناسیۆ لە ساڵی 2018  وە سەرۆکایەتی شاندی دیپلۆماتی ئیتاڵیا دەکات لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک و وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی کاریکردووە.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ڕوداوەکە ڕانەگەیاندووە و سوپای کۆنگۆی دیموکراتیکیش لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی هێرشکەرەکان و لە ئایندەیەکی نزیکدا ناسنامەی گروپەکە ئاشکرا دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فۆربس: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێڕاڵد فۆرد گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست

کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە زەبەلاحەکەی ئەمریکا گەیشتە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست. ماڵپەڕی فۆربس رایگەیاند، کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ‘جێڕاڵد فۆرد’ـی هێزی دەریایی ئەمریکا…
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان: 74.3%ی فەڵەستینییەکان بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن

هەڵسەنگاندنێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکرایەوە، پشتڕاستیکردەوە رێژەی هەژاری لە ناوچەکانی فەڵەستین لەمساڵدا گەیشتووەتە 74.3%. ئەخیم شتاینەر،…
Total
0
Share