بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌سەر تۆڕه‌كانى كاره‌باى پارێزگاى سلێمانى سیستمی کارپێکردنی GIS کارادەکرێت.
ئەم سیستمە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و داتای وردە لە جوگرافیایەکی دیاریکراودا لە ڕێگەی بەرنامەیەک بەناوی Arc GIS کاری پێدەکرێت و زانیاری ورد دەداتە بەڕێوبەرانی شوێنەکە تا بتوانن باشتر کۆنترۆڵی کارەکەیان بکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” له رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌كه‌وه، سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌باى ناوشارى سلێمانى ده‌خرێتە سه‌ر(GIS) و له‌سیمینارێكیشدا ورده‌كارییه‌كه‌ى ده‌خرێته‌ڕوو تا بتوانرێت باشتر سود لەو سیستمە وەربگیرێت”.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ 22 ی شوبات، “سیمینارێك له‌سه‌ر به (GIS)كردنى داتا و زانیاری فیده‌ره‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌باى (11 KV) ناو شارى سلێمانى له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى(Arc GIS) پێشكه‌شکراوە، كه له رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت زانیارى وورد له فیده‌ره‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌با كۆبكرێته‌وه و له زۆر بواردا سودى لێوه‌ربگیرێت”.
ماوەی نزیکەی سالێکە کارەبای سلێمانی سیستمێکی دیکەی بۆ کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی لۆد لەسەر تۆڕەکان دەستپێکردووە بەناوی “پێوەری زیرەک” بڕیارە لەکاتی کارپێکردنی تەواوەتی کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبا و کەمکردنەوەی لۆد بکات.