نهێنی درێسە جیاوازەکانی ڕیاڵ و یوڤێ چی بوو؟

لە ڕووبەڕووبوونەوەی دۆستانەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس، یاریزانان جۆرە درێسێکیان پۆشیبوو ژمارەکانی ڕەنگاوڕەنگ و جیاواز بوون.

ڕۆژنامەی ” ئەی ئێس”ی ئیسپانی لەو بارەیەوە نووسویەتی، ژمارەی سەر درێسەکان گوزارشتە لە دیزاینێکی ڕەنگاوڕەنگی جیاواز، کە لەلایەن جۆن ماتای “گرافیک دیزاینەر”ی ئەمریکییەوە نەخشێنراوە، درێسەکان تایبەتن بە پڕۆژەیەکی هاودەنگیی خێرخوازی بە هاوکاریی جۆن ماتا.

دوابەدوای یاریی نێوان دوو یانە مێژووییەکە کە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی ڕیاڵ کۆتایی هات، تەواوی درێسەکان کۆکراونەتەوە و لە پڕۆژەیەکی خێرخوازیدا بەکارخراون.

 

“ئەی ئێس” ئاماژەی کردووە، ئەم جۆرە درێسە و دیزاینکردنی ژمارەکانی بەو شێوەیە بۆ یەک جارە و تەنها بۆ ئەو یارییە بووە، دواتر هەردوو جەمسەرەکە دیزاینەکانیان دەگۆڕنەوەی بەوەی لەلایەن کۆمپانیای “ئەدیداس”ەوە بۆیان ئامادە کراوە.

بابەتی پێشتر

بودجە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لافاو لە هەولێر تەرخانکرا

بابەتی دواتر

دەرماڵەیەك دەبڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share