شەقامێک بەربەست دەکرێت و شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، سبەی پێنجشەممە ، لە کاتژمێر 6ی بەیانییەوە بە یەکگەیشتنی شەقامی “سۆران و بۆتان” لە گەڕەکی کارێزەوشک و ئاشتی دادەخرێت بەشێوەیەکی کاتیی.

سەرۆکایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داخستنی شەقامەکە بە مەبەستی تەواوکردنی کۆتا بەشی شەقامی سۆران دەبێت.

هاوکات، داواش لە هاوڵاتییان دەکات، رێگاکانی چواردەوری بەکاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: سبەی کۆتا راپۆرت لەبارەی مووچەوە رادەستی سودانی دەکرێت

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سبەی کۆتا راپۆرت لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، دەخرێتە بەردەستی سودانی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق. ئەو…
Total
0
Share