شاندێکی کونسوڵخانەی وڵاتانی ئەڵمانیا، بەریتانیا، هۆڵەندا، فەرەنسا، سەردانی دەستەی مافی مرۆڤیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە ئەوان بە وردی چاودێری دەستگیرکراوانی بادینان دەکەن.
لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی ئەو چوار کونسوڵیەتەدا ئاماژە بەوەکراوە، “ئەوان وەک ئەو چوار وڵاتە چه‌ند پرسیارێكیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی ده‌ستەی مافی مرۆڤ کرد كه تایبه‌ت بوو به ئازادی ڕاده‌بڕین له‌هه‌ریمی كوردستان و كاری ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان وسه‌روه‌ری یاسا لە هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی داگاكان له‌و كه‌یسانەدا”.
کونسوڵە ئەوروپییەکان داوای زانیاری وردیان کردووە لەسەر دەستگیرکراوانی بادینان و ڕۆڵی دەستەی مافی مرۆڤ و دادگاکان لە پاراستنی مافی ئەو کەسانەدا کە دەستگیرکراون.
لەو کۆبوونەوەیەدا ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ هه‌ڵوێستی خۆیان ڕونکردووەتەوە ده‌رباره‌ی به‌دوا داچون و چاودێریكردنی ئه‌و كه‌یسه و ڕایانگەیاندووە له ساتی یه‌كه‌می ده‌ستگیركردنیان و له‌رێگه‌ی ڕاپۆرتی نوسینگه‌ی دهۆكی ده‌سته‌وه به ووردی چاودێری کەیسەکەیان كردووه له‌قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و تاگواستنه‌وه‌ی كه‌یسه‌کە بۆ دادگای هه‌ولێر”.
ئەم چوار کونسوڵگەرییە 🇩🇪🇫🇷🇬🇧🇳🇱 ئەمڕۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان باسمان لە دادگایی‌کردنی رۆژنامەنووسان و پرسی ئازادیی راگەیاندن و رادەربڕین لە هەرێمی کوردستان کرد. ئێمە پشتگیری لە کارە گرنگەکەی دەستە دەکەین. https://t.co/2x3cBSQw9Q
— German Consulate Erbil (@GermanyInKRI) February 21, 2021
ڕۆژی سێشەممە 16ی شوبات دادگای پێداچوونەوەی هەولێر سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی شەش ساڵ بەسەر پێنج لەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانەدا سەپاند کە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکرابوون.
دادگای ھەولێر سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر هەریەك لە “شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، هەریوان عیسا و گوهدار زێباری”دا سەپاند.