شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما هەرێم دەگرێتەوە

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما هەرێم دەگرێتەوە و شەختە لە هەموو ناوچەكان دروستدەبێت.

وتیشی، “پێشتر و لە كۆتایی هاویندا ئاماژەمان پێدا كە وەرزی زستانی ئەمساڵ لە پار ساڵ و پێرار و چەند زستانێكی پێشتر ساردتر دەبێت و بەفربارین باشتر دەبێت لە ساڵانی رابردوو”.

باسی لەوەش كرد، ئەمساڵ وەرزی سەرما زووتر لە زۆرێك ساڵانی پێشتر هات لەناو مانگی 10 و ئەو ماوەیە ئەو سەرمایەی هەبوو بەدرێژایی رابردوو دەگمەن بوو بۆ ئەو كاتە و هەریەك لە مانگەكانی 12 و یەك و دووش شەختە و بەستن زووقم هەبوون سەرەڕای ناوچە شاخاویيەكان لە ناوچە نیمچەشاخاویی و دەشتاییە جیاوازەكانیش.

راشیگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا لە تەواوی ناوچە شاخاویی و نیمچەشاخاویی و تەواوی دەشتاییەكانی خۆرئاوا ئەگەری شەختە و بەستن هەیە لەگەڵ سەرمای توند و بارینی بەفری زیاتر و بارانبارین تەواوی ناوچەكان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا هەڕەشەری بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردووە و داوای پارەی لێکردووە

کەسێک لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە هاوڵاتییەک کردووە و لەبەرامبەردا داوای پارەی لێکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share