بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باکووری کوردستان سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا

 لە ناحیەی دولکەدیرۆغلۆی سەر بە مەرەشی باکووری کوردستان ئاگر لە ماڵێکدا کەوتەوە، سێ برا کە بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە زیانیان بەرکەوتبوو، گیانیان لەدەستدا.

ئاگرەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ماڵی خێزانێکی سوریدا کەوتەوە لە شەقامی ئیسا دیڤانلی لە شاری دولکەدیرۆغلۆ سێ برا گیانیان لەدەستدا.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس و پزیشک ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.

دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرکە، داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو ناوچەیە کرد کە خانووەکە لێبووە بۆ زانینی هۆکاری ئاگرەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمید ئەحمەد لەتیف: ئەو پێشمەرگانەی پلەكەیان بەرزدەكرێتەوە شایستەی داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئەفسەرانەی پلەكانیان بەرزكراوەتەوە شایستەی پلەبەرزكردنەوەكەیان بۆ خەرجدەكرێت و دەخرێتە سەر مووچەكانیان…
Total
0
Share