ئامارێک: لە 10 ساڵی رابردوودا جیابوونەوە بە رێژەی 135% زیادیکردووە

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن رێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان بڵاوکرایەوە، لە 10 ساڵی رابردوودا رێژەی جیابوونەوەی نێوان هاوسەران 135% زیادیکردووە.

شۆخان ئەحمەد بەڕێوەبەری رێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نوێترین راپۆرتی چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیی خستەڕوو و رایگەیاند، “لە ساڵی 2021 دا چوار هەزار و 108 حاڵەتمان هەبووە کە کێشەکان گەیشتوون بە دادگاکان لە سنووری سلێمانی، لە ساڵی 2022 دا ژمارەکە بۆ حەوت هەزار و 378 بەرزبووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” لە ساڵی 2021 چوار هەزار و 727 حاڵەتی جیابوونەوەمان هەبووە، لە ساڵی 2022 ژمارەکە بۆ پێنج هەزار و 533 حاڵەت بەرزبووەتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەگەر سەرنجی ئامارەکان بدەین لە 10 ساڵی رابردوودا رێژەی جیابوونەوە 135% زیادیانکردووە، رێژەی %25 ی ئەوانەی هاوسەرگیری دەکەن جیادەبنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوڵەت باخچەلی: دەبێت ئەحمەد تورك بگەڕێندرێتەوە بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی مێردین

دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا (مەهەپە) رایگەیاند، دەبێت ئەحمەد تورك بگەڕێندرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی شارەوانیی مێردین هەر…
Total
0
Share