وەزارەتێکی هەرێم دامەزراندن ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستی بە 184  کەس هەیە وەک پۆلیسی پیادە لەسەر میلاکی وەزارەتەکە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی دامەزراندنی ئەو کەسانەوە دەڵێت، ” وه‌زاره‌تى ناوخۆ پێویستى به‌ دامه‌زراندنى (184) كه‌س هه‌یه‌ وه‌ك پۆلیسى پیاده‌ له‌سه‌ر میلاكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گشتى و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر به‌م مه‌رجانه‌ى خواره‌وه‌”.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بەم مەرجانە ئەو 184 کەسە دادەمەزرێنێت:

یه‌كه‌م / پسپورى:

  1. ده‌رچووى ناوه‌ندى: (50) كه‌س.
  2. ده‌رچووى ئاماده‌یى (زانستى ، وێژه‌یى، بازرگانى، پیشه‌سازى): (50) كه‌س.
  3. ده‌رچووى په‌یمانگاى كومپیوته‌ر: (25) كه‌س.
  4. بكالوریوس له‌م پسپوریانه‌ى خواره‌وه‌: (59) كه‌س.

أ‌. بایلوجى.

ب‌. كیمیا.

ت‌. فیزیا.

پ‌. زانستى كومپیوته‌ر / ئه‌ندازه‌یى كومپیوته‌ر.

ج‌. بكالوریوس به‌ شێوه‌ى گشتى.

دووه‌م/ مه‌رجه‌كانى پێشكه‌ش كردنى داواكارى:

  1. بۆ ره‌گه‌زى نێر درێژى له‌ (170 سم) كه‌متر نه‌بێت ، و بۆ ڕه‌گه‌زى مێ له‌ (160 سم) كه‌متر نه‌بێت.
  2. ته‌مه‌نى له‌ (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له‌ (35) ساڵ زیاتر نه‌بێت.

سێیه‌م/ هه‌ر (25) كه‌س له‌سه‌ر (1) یه‌ك پله‌ى وه‌زیفى پێشبركى ده‌كه‌ن.

چواره‌م/ دواى پولین كردنى فورمه‌كان به‌ شێوازى تیروپشك ئه‌و (184) پله‌ وه‌زیفیه‌ یه‌كڵاده‌كرێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیای فایزەر نهێنییەکی ڤاکسینەکەی ئاشکرا دەکات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینتەرمیلان دێربی گەورەی لە میلان بردەوە و لە لوتکەدا جێگیربوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share