ئێرانییەكان سامانەكەیان دەبەنە دەرەوەی ئێران

ئێرانییەكان بە ملیاران دۆلاریان بردووەتە دەرەوەی وڵاكەیان و لەپاش كشانەوەی ئەمریكاش لە ڕێكككەوتنی ئەتۆمی، كۆچكردنی هاوڵاتییانی ئێران بۆ توركیا بەڕێژەی 150% زیادی كردووە.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ پێگەی فرارۆ، ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی شوبات، مەسعود خەنساری، سەرۆكی ژووری بازرگانیی تاران ڕایگەیاندووە، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە بەهای 100 ملیار دۆلار سەرمایە براوەتە دەرەوەی وڵات.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشێكی ئەو پارەیە بۆ كڕینی خانوبەرە براوەتە دەرەوە، بەتایبەت بۆ وڵاتانی دراوسێ و زۆرترین خانوبەرەش كە لەلایەن ئێرانییەكانەوە كڕابێت لە توركیا و جۆرجیا بوون.

سەرۆكی ژووری بازرگانیی تاران هۆكاری بردنە دەرەوەی پارەی لەلایەن هاوڵاتییانی ئێران بۆ داڕمانی بەهای دراوی ئێرانی و ئابوری ئەو وڵاتە گەڕاندووەتەوە.

لە ئابی 2019، ئاژانسی ئێرنای ئێرانی بڵاویكردەوە، لەماوەی شەش مانگدا كۆچكردنی ئێرانییەكان بەرەو توركیا بەڕێژەی 150% زیادی كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردبوو، لەو ماوەیەدا وەبەرهێنەرانی ئیرانی 2 هەزار و 200 یەكەی نیشتەجێبوونیان لە توركیا بە بەهای 550 ملیۆن دۆلار كڕیوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێك كە لەلایەن كۆنگرەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بازرگانی دەركراوە، لە ساڵی 2019دا وەبەرهێنانی بیانی لە ئێران بەڕێژەی 36.5% كەمبووەتەوە كە لە ساڵی 2002ەوەوە دابەزینی وای بەخۆیەوە نەبینیوە.

بابەتی پێشتر

گەنجێکی کورد بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی دیپۆرت دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بۆ جاری دووەم نەیتوانی لە قادیش بباتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرز بووەوە

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 64 دۆلاری تێپەڕاندووە، هۆكارەكەشی بۆ…
Total
0
Share