گەنجێکی کورد بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی دیپۆرت دەکرێتەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرایدەکات، گەنجێکی کورد بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر کچێکی هەرزەکار ڕەوانەی کوردستان دەکرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای لوتکە کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیای ئێستا نێردراوە تێدا هاتووە، ” کوڕە کوردێکی تەمەن 23  ساڵ بە ناوی سوارە جوبرەئیل محەمەد دیپۆرتی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە پاش ئەوەی ئاشکرابوو کە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی هەرزەکار”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” گەنجەکە تاوانەکەی لە ژورێکی بچوکی پیسدا ئەنجام داوە کە لە قاتی سەرەوەی خواردنگەیەکی پیتزادا بووە، هەرچەندە چەندین جار ڕەتیکردەوەتەوە کە کارێکی لەو جۆرەی ئەنجام دابێت و وتوشیەتی کە چەندین جار لە شوقەکەی خۆیدا چاوی بە قوربانییەکە کەوتووە، بەڵام بە کۆدەنگی دەستەی شایەتحاڵان پاش سێ ڕۆژ لە دادگاییکردن تۆمەتەکەی بەسەردا ساغبووەوە”.

دادگایەک لە بەریتانیا ئاشکرایکردووە، تۆمەتبارەکە درۆی کردووە سەبارەت بە چاوپێکەوتن لەگەڵ قوربانیەکە، و ئاشکرایکردووە تاوانەکە لە پێشتردا ئامادەکاری بۆ کراوە و خواردنەوەی کحولی پێشکەشی قوربانییەکە کردووە”.

سوارە لە ساڵی 2017 دا کەرکوکی جێهێشتووە و گەیشتووەتە بەریتانیا، بە بڕیاری دادگا سزای ٦٦ مانگ زیندانیکردن و دیپۆرتی بۆ دەرچوو.

بابەتی پێشتر

وێستهام 2-1 تۆتنهام

بابەتی دواتر

ئێرانییەكان سامانەكەیان دەبەنە دەرەوەی ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە

سبەینێ مامۆستایان و مووچەخۆران لە 13 شوێنی هەرێمی کوردستان، بۆ داواکردنی مووچەکانیان دەست بە خۆپیشاندان دەکەنەوە. عادل حەسەن،…
Total
0
Share